پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه : په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا چووه‌ته قۆناغێكی تازه‌وه كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ركردایه‌تی ئه‌و به‌ره‌و پێشچوونه ده‌كات.
ئه‌مڕۆهەینی 23ـی ئایاری 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوه: هه‌رێمی كوردستان له رابردووش‌دا جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌مه‌ریكا بووه، به‌تایبه‌تی مافه ده‌ستووریی و یاساییه‌كانی كه ئه‌مه‌ریكا هه‌موو كات پشتیوانی خۆی بۆ كورد دووپات كردووه‌ته‌وه، ئێستاش بابەتی وزە و وەبەرهێنان لە وزە، مەنەفێستی هەموو پەیوەندییەکان دەکاتەوە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی گه‌رموگوڕتر كردووه.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاندووه: هەرێمی کوردستان پێی خستووەتە قۆناغێکی نوێوە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی سەرکردایەتیی ئەم قۆناغە نوێیە دەکات، لە تێپەڕاندنی پەیوەندی سیاسی و سەربازیی لەگەڵ ئەمەریکا بۆ په‌یوه‌ندیی وەبەرهێنان و ئابووری و وزە.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌مه‌ریكا پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان لای عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهانیش گه‌وره‌تر ده‌كات له مامه‌ڵه‌ی سیاسی و دیپلۆماسیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.