ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه: ده‌سه‌ڵاتی راگوزه‌ری سووریا كه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ده‌ستیانكردووه به ده‌ركردنی هێزه فه‌له‌ستینییه‌كانی نزیك له ئێران، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه .
ئه‌مرۆ هه‌ینی 23ی ئایار ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی (فرانس پرێس) رایگه‌یاندووه: ئه‌مرۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی سووریا چووه ژێر باری جێبه‌جێكردنی داوایه‌كی دۆناڵد تره‌مپ كه له دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵی كه له سعودییه چاویان به‌یه‌كتر كه‌وت داوای لێ‌كرد كه ده‌بێت هه‌رچی فه‌له‌ستینی و هێزی فه‌له‌ستینی نزیك له ئێرانه له خاكی سووریا ده‌ربكات ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستپێكردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی (فرانس پرێس) ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: سه‌رجه‌م سه‌ركرده فه‌ڵه‌ستینیه‌كان كه پشتیوانیان له ئێرانه‌وه هه‌بووه، دیمه‌شقیان جێهێتشووه و به‌ره‌و كۆمه‌ڵێك وڵات رۆیشتووین، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش لوبنانه.
جێبه‌جێ كردنی ئه‌و داوایه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی ئه‌مه‌ریكایه له‌م دۆخه‌دا كه سوریا پێیدا گوزه‌ر ده‌كات، له دابینكردنی سه‌قامگیریی و پاراستنی دۆخی سنووره‌كان و دۆخی ناوخۆیی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته.
لایه‌نێكی تری جێبه‌جێ كردنی ئه‌و داوایه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رع ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سووریایه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌ویش به نێوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌تی ئه‌و گرژییه‌ی كه له نێوانیان دروست بووه له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوانیان.
جێی باسه ، 14ی ئه‌م مانگه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ سعوودیه له ریاز له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى سووریا كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌كه‌دا تره‌مپ سێ داواكارى رووبه‌ڕووی شه‌رع كرده‌وه: گرووپه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌ربكات، بچێته ناو رێككه‌وتنى ئیبراهیمى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ، له شه‌ڕى داعش به‌رده‌وام بێت وهاوكارى ئه‌مه‌ریكا بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.