ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی ئایار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیر كردووه كه ئه‌مرۆ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی له گوندی پیره‌ش له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی خوشكی خۆشی كوشت.
ئەمڕۆ هه‌ینی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: لە گوندی (پیرڕەش)ی سەر بە ناحیەی کەسنەزانی شاری هەولێر کەسێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی خوشکەکەی خۆی بەناوی (ٱ. س. ج) تەمەن (20)سالان کوشت.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس و چوونی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، دوای هەوڵەکانی پۆلیس پاش چەند کاتژمێرێک تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه : له ئێستادا تۆمەتباری ئاماژەپێکراو پەڕاوی یاسایی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوه‌ته‌وه و ڕادەستی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.