دوای ته‌واوبوونی گه‌ڕی چواره‌م له عوممان ،هه‌ردوو شاندنی باڵای دانوستانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا ئه‌رێنییانه بڕیاریان دا به به‌رده‌وامی دانوستانه‌كان و گه‌ڕی ئه‌مجاره له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا ئه‌نجام بده‌ن .
ئەمرۆ هەینی 23ی ئایاری 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گەڕی پێنجەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران، لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت و ئاماده‌كارییه‌كان كراون و له رۆژانی داهاتوودا كاته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نن.
درێژه‌دان به به‌رده‌وامی نا ڕاسته‌وخۆی دانوستانه‌كان هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌ره‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئێران به سنوورداركردنی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی، به‌رپرسانی باڵای ئیرانیش راشكاوانه رایانگه‌یاندووه: ناچنه ژێر باری هه‌ره‌شه‌و فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌ستاندنی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانیان.
هاوکات، لای خۆیه‌وه عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند: هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ پشکنینی وێستگە ئەتۆمییەکانیاندا نییە، چونكه ئه‌وان نیازییان ئاشتییه و بۆ كاروباری ناوخۆیی درێژه‌یان به چاڵاكییه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم داوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: درێژه‌دان به دانوستانه‌كان هێمای نزیكبوونه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانه له‌یه‌كتر، له قۆناغه‌كانی داهاتوودا ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی و سیاسیی ده‌دۆزرێته‌وه له نێوان هه‌ردوو شاندنی ئێران و ئه‌مه‌ریكا تا بگه‌ن به رێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی سنوورداركردنی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.