هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا بە هاوکاری ئاژانسی کەتەلۆنی بۆ هاوکاریی گەشەکردن بڕیاری داوه چەند قوتابخانەیەکی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان بكاته‌وه، به‌هۆی له‌بار‌ی ژینگه‌ی فێربوون و توانا وه‌رزشییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینیی 23ی ئایار، دامەزراوەی 'زە هۆپ لیگ' کە دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتییە و لەلایەن دامەزراوەی بەرشەلۆنە و ئۆلێگەر پرێساس، یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە پاڵپشتی دەکرێت، بڕیاری داوە بە کردنەوەی چەند قوتابخانەیەکی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا كه ڕۆڵی فێرگه‌یه‌كی وه‌رزشی ده‌بینن.
دامەزراوەی یانه‌ی بەرشەلۆنە له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئامانج لە پڕۆژەکە سوود وەرگرتنە له‌تاوانی لاوانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكی سووریا كه به‌ركه‌وته‌ی جه‌نگه و دڵنیاین بۆ یاری تۆپی پێ توانای سه‌رسورهێنه‌ر ده‌دۆزینه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئاژانسی کەتەلۆنی بۆ هاوکاریی گەشەکردن پاڵپشتی دارایی و لۆجیستی ئه‌م پڕۆژه وه‌رزشییه ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان.
ئاژانسی کەتەلۆنی بۆ هاوکاریی گەشەکردن ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه : بڕیارە قوتابخانە وەرزشییەکان سه‌ره‌تا لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بکرێنەوە، لە 25-6-2025 تا ئۆکتۆبەری 2026 لاوان ده‌توانن بەشداری لە خولەکانی قوتابخانەی توپی پێ دەکەن.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌ره‌نجه : هه‌ر یاریزانێك له‌م فوتابخانه‌یه وه‌ربگیرێت ده‌بێت پشكنینی جه‌سته‌یی بۆ بكرێت تا بزانرێت مه‌رجه‌كانی یاریزانی تێدایه یاخود نا، دواتر له‌ڕێگه‌ی راهێنه‌ری تایبه‌ت كارامه‌یی ئه‌و یاریزانه له یاریكردن دیاری ده‌كرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.