Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 00:14

ڕاوێژکاری باڵای دۆناڵد ترەمپ ئێوارەخوانێک بۆ بەخێرهێنانی سەرۆکی حکوومەت ساز دەكات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە واشنتن، بە ئامادەبوونی مەسعەد بوڵس ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ، ئێوارە خوانێک بۆ بەخێرهێنانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێک خرا.

لە ئێوارەخوانەکەدا کە ژمارەیەک لە کەسایەتیی ناسراوی ئەمەریکا ئامادەی بوون، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک ترەمپ لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و سەردانەکەی بۆ ئەمەریکای بە سەردانێکی زۆر سەرکەوتوو ناو برد.

ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا جەختیشی لە بەهێزترکردنی پەیوەندیی ستراتیژی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت لە وتەیەکدا سوپاسی میواندارییەکەی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان پێزانینی زۆری بۆ هاوکاری و پشتیوانی و دۆستایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەیە و خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەین لە هەموو بوارەکاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.