Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 10:50

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان زیاتر دابەزی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی بەهۆی دەنگۆی زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و خستنە بازاڕەوە لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپیك بۆ مانگی تەمووزی داهاتوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕە جیهانییەكان، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 31 سەنت دۆلاری لەدەست دا، واتە نرخەكەی بە ڕێژەی 0.5% دابەزی و گەیشتە 64.13 دۆلار.

بەهەمانشێوە نرخی هەر بەرمیلێك نەوت تێكساسی ئەمەریكیش 33 سەنتی لەدەست دا و بە ڕێژەی 0.5% نرخەكەی دابەزی و ئێستا بە 60.87 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەم رێژەیەش بێت هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بەراورد بە سەرەتای هەفتە نرخەكەی 1.9%ی لەدەستداوە، بەهەمانشێوە نەوتی تێكساسی ئەمەریكیش بە رێژەی 2.5% نرخەكەی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو وڵاتانی هاوپەیمانی (ئۆپیك+) كۆببنەوە، دەنگۆی ئەوە هەیە لە كۆبوونەوەكەدا وڵاتەكان رێك بكەون لەسەر زیادكردنی رێژەی بەرهەمهێنان و خستنەبازاڕەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.