Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 03:14

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

رۆژی پێنجشەممە 5/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ برادلی سمیس بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری دارایی و سیستەمی بانکی کرا.

بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا، سەرسامی خۆی بە پێشکەوتنەکانی پڕۆژەی (هەژماری من) نیشان دا و هەموو پشتیوانییەکی وەزارەتەکەی بۆ پڕۆژەکە و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و گوتی پێزانینێکی زۆرمان بۆ هەوڵ و چاکسازییەکانی سەرۆکی حکوومەت لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی لە بواری داراییدا هەیە و ئەو چاکسازییانە دەکرێ ببنە نموونە بۆ وڵاتانی تریش.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکای کرد لە چاکسازییەکان و پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە چاکسازییە داراییەکان و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.