ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ دەگ برگەم وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.
وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی بەنرخی ئەمەریکایە و خۆشحاڵین بە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان، کە ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی حکوومەتی ئەمەریکا کە وزە لەپێناو ئاشتی و خۆشگوزەرانيی خەڵک بەکاربهێنرێت.
سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی ئەمەریکا دووپات کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاشتی و ئارامی دەبێت لە عێراق و ناوچەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.