ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ کریس ڕایت وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە.
وەزیری وزەی ئەمەریکا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ ئەمەریکا نیشان دا و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەردوو ڕێککەوتننامەکە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە بواری وزە و پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی وزە و پڕۆژەی ڕووناکی و هەژماری من و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری خستەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.