یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەفەرمی رۆیشتنی لوكا مۆدریچی كاپتنی یانەكە و ئەستێرەی كڕواتی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا راگەیاند.
گرێبەستەكەی مۆدریچ /39 ساڵ/ لە كۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید كۆتایی دێت، یانەكە رەتی كردۆتەوە گرێبەستەكەی درێژ بكاتەوە.
یانەی شاهانە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا بەفەرمی كۆتاهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ مۆدریچ لە كۆتایی ئەم وەرزەدا راگەیاند.
بەمەش دوایین وێستگەی یاریكردنی مۆدریچ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە جامی جیهانی یانەكان 2025 دەبێت كە بڕیارە لە ئەمەریكا بەڕێوەبچێت.
مۆدریچ ماوەی 13 ساڵە لە ریزی یانەی ریال مەدرید یاری دەكات و یەكێكە لەو یاریزانانەی زۆرترین یاریی بە درێسی یانەی شاهانە لە مێژوودا ئەنجام دابێت.
دەستپێكی یاریكردنی مۆدریچ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بۆ وەرزی 2012 دەگەڕێتەوە كاتێك بە گرێبەستێك لە یانەی تۆتنهامی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.