Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 21:01

لە كەلار لە رووداوێكی هاتوچۆ سێ كەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای كەلار، سێ كەس سوتان و گیانیان لەدەست دا و كەسێكی دیكەش بە سەختی بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر ڕێگای کەلار -  باوەنووڕ لە نزیک گوندی قولە بەرز، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون بە ئاراستەی شارەدێی باوەنووڕ ڕۆیشتووە کۆنترۆڵی لەدەست داوە و وەرگەڕاوە.

راشیگەیاند: لە ئەنجامی رووداوەكە سێ کەس سوتان و گیانیان لە دەستداوە و کەسێكی دیكەش بریندار بووە.

هەروەها رایگەیاند: بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە .

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش دا كە لەلایەن تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.