Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 22:27

سبەی كەشوهەوا گەرم دەبێت و پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسی عێراق، سبەی هەینی پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بەرزتر دەبنەوە بەشێوەیەك كە لە هەندێك شوێن دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

دەستەكە رایگەیاند: سبەی هەینی بەشێوەیەكی گشتی ئاسمانی عێراق لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و كەشوهەوای هاوینە دەست پێ دەكات.

راشیگەیاند: پلەی گەرمای سبەی هەینی لە هەولێر 41 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 40 پلە و لە كەركووكیش 44 پلە، هەروەها پلەی گەرما لە پارێزگاكانی بەسڕە و میسان و زیقاڕ نزیك دەبێتەوە لە 50 پلەی سیلیزی.

هەروەها رایگەیاند: پلەكانی گەرمی رۆژانی شەممە و یەكشەممەی داهاتووش لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بەهەمانشێوە بەرز دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.