دوای ئەوەی له چه‌ند رۆژی رابردوودا نووسینگەی جۆ بایدن سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە كە بایدن تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و نەخۆشییەكەی زۆر گەشەی كردووە. پزیشكێك كە سەر بە كۆمارییەكانه لە كۆنگریس رایگەیاند: بەپێی بەداواچوونەكانیان، كه‌متر له ساڵێك لە ژیانی بایدن ماوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی ئایار میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوییان كردووه‌ته‌وه: رۆنی جاكسن كە پێشتر پزیشكی كۆشكی سپی بووه و ئێستا لەسەر لیستی كۆمارییەكان ئەندامی كۆنگریسە، بە روونی رایگەیاندووه: بەپێی بەداواچوونەكانی دەركەوتووە، جۆ بایدن بەهۆی نەخۆشییەكەی كە شێرپەنجەی پرۆستاته، 12 تا 18 مانگی لە ژیاندا ماوە، به‌ڵام هیوادارین لەوە زیاتر بژی.
رۆنی جاكسن، بۆ میدیاكان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: وێڕای ئەوەی پسپۆریی من نییە قسە لەسەر نەخۆشییەكەی بكەم، بەڵام لەگەڵ چەندان پزیشكی پسپۆر لە بوارەكانی میزەڕۆ و میزڵدان قسەم كردووە و گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی، بایدن 12 تا 18 مانگی لە ژیاندا ماوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان: نه‌خۆشییه‌كه‌ی جۆ بایدن زۆر گه‌شه‌ی كردووه و له‌شی داگیركردووه،چونكه بایدن دره‌نگ هه‌ستی به نه‌خۆشییه‌كه‌ی كردووه ،بۆیه پزیشكانی دیاری ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ری ژیانی كه‌مه له قۆناغه‌كانی داهاتوودا.
له‌و باره‌یه‌وه نووسینگەی جۆ بایدن لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە: ئەو نەخۆشییەی جۆ بایدن تووشی بووە، شێرپەنجەی پرۆستاتە و بەجۆرێك گەشەی كردووە، گەیشتووەتە ئێسكەكانی ئەو جۆرەی شێرپەنجەی پرۆستات پێی دەگوترێ "گلیسۆن 9" و لە كۆمەڵەی شێرپەنجەی پێنجەمە.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە، هەینی رابردوو و لە پشكنینەكاندا دووپات كراوەتەوە كە پلەی شێرپەنجەكە گەیشتووەتە كۆتایی و گەشەی كردووەتە سەر ئێسكەكانی.
له ئیستادا ، جۆ بایدن و خێزانەكەی لەگەڵ پزیشكانی دیاری ئه‌مه‌ریكا خەریكی تاوتوێكردنی جۆری چارەسەركردنی نەخۆشییەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.