Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 23:53

ئیسرائیل بڕوای بە رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا نییە

کوردستان TV
100%

ئیسڕائیل چاوەڕوانە ئەمریکا و ئێران نەگەنە رێککەوتن و هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئایاری 2025، دوو سەرچاوەی ئیسرائیلی بە ئاکسیۆسیان ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات لە ئەگەری نەگەیشتن بە ئامانج لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران هێرشی خێرا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکات.

سەرچاوەکانی ئیسرائیل دەڵێن، هەواڵگری ئیسرائیل بڕوای بەوە نیە ئەمریکا و ئێران بگەنە رێککەوتن، ​​بەڵک و بڕوای وایە دانوستانەکان لە لێواری داڕماندان.

ئاماژەیان بەوەشکردووە ، کە سوپای ئیسرائیل پێی وایە باشترین دەرفەتە بۆ لێدانی ئێران نابێ دوابخرێت ، بۆیە ئەگەر دانوستانەکان شکستیان هێنا، ئەوا ئیسرائیل بە خێرایی هەنگاو دەنێت.

ئەو دوو سەرچاوەیە ڕاپۆرتێکی پێشووی کەناڵی سی ئێن ئێنیان پشتڕاست کردەوە کە تیایدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە سوپای ئیسرائیل مەشق و ئامادەکاری بۆ هێرشی سەر ئێران ئەنجام دەدات.

بنیامین ناتەنیاهو، چاوەڕێی داڕمانی دانوستانە ئەتۆمییەکان دەکات و دەیەوێت ترەمپ تەواو بێ هیوابێت لە دانوستان بۆ ئەوەی گڵۆپی سەوز هەڵبکات بۆ ئیسرائیل.

سەرچاوەکانی ئیسرائیل دەڵێن، هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە یەک هێرش کۆتایی نایەت، بەڵکو هەڵمەتێکی سەربازی دەبێت کە لانیکەم هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

ناتەنیاهو، دووشەممەی ڕابردوو لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو: ئیسرائیل و ئەمریکا بەتەواوی هەماهەنگن لەسەر ئەوەی لە ئەگەری نەگەیشتنە رێککەوتن دەبێت هێرش بکرێتە سەر ئێران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.