بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
رۆژی پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ " ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور".
کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنی.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی هەینی 23ـی ئایاری 2025؛ "ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ئەمڕۆ نەگۆڕێت و هەمان پلەی گەرما بێت.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.