Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 19:14

نرخی ئەمڕۆی زێر لە بازاڕەکانی کوردستان

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 328 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 142 هەزار و 200 دینار خەمڵێندراوە".

بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 328 دۆلاری ئەمەریکییە.

عەبدوڵا ئەکرەم سەبارەت بە دیاری نەکردنی نرخی مسقاڵی زێڕی عەیارە 24 دەڵێت: بەهۆی ناجێگیری نرخی دۆڵاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقە.

لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:

 

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 = 700،000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 = 670،000
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 = 575،000

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.