Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 21:24

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێم لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئایار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە.

له‌ دیدارەکەدا باس لە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم و بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا . هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی و پێویستیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.

ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان ، هەروەها دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان و عێراق  تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو .

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.