ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ی ئایار مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند: "ئۆتۆنۆمیی کورد بریتییە لە ستوونێکی ئەو دیدگایەی بۆ عێراق هەمانە و به بایه‌خه‌وه لێی ده‌ڕوانین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه ،ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاندووه: "ستوونێکی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ عێراق هەمانە بریتییە لە رێزگرتن لەو ئۆتۆنۆمییەی کورد هەیەتی."
به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی نوێی دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانه‌كانیاندا به بایه‌خه‌وه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ عێراق و ناوچه‌كه خستووه‌ته‌ڕوو.
مارکۆ روبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشكاوانه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "بەشێک لەو دیدگا و رێزه‌ی ئێمه هه‌مانه بۆ هه‌رێمی كوردستان بریتییە لە رێگەدان بەو دۆخە ئابوورییەی کە رێگەیان پێدەدات خۆشگوزەران بن و سەربکەون بۆ ژیانێكی باشتر".
مارکۆ روبیۆ راشیگه‌یاندووه: "بەرپرسانی عێراق ویستی خۆیان بۆ هەبوونی پەیوەندییەکی باشتر و نزیکتر لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان دەربڕیوە."
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و عێراق، مارکۆ روبیۆ رایگه‌یاندووه: بۆ بەرپرسانی عێراقیان روونکردوەتەوە کە بنەمای سەرەکی مانه‌وه‌ی پەیوەندییان له‌گه‌ڵ عێراقدا بریتییە لە رێزگرتن لە کۆمپانیاکانیان کە لەنێو خاكی عێراقدا کاردەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.