Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 01:10

سنه‌... پارێزگارانی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنی گرنگی ئابووری و بازرگانییان واژۆ كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆچوارشەممە 2023.5.21، لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندیە ئابوورى و بازرگانییەکان و بەهێزکردنی زیاتری جموجۆڵی بازرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان رێككه‌وتنی گرنگی ئابووری و بازرگانی واژۆ كران.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، دووەمین ڕۆژى دیداری سێەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگا هاوسنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، بە ئامادەبوونی شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و پارێزگارانی ( دهۆک، سلێمانی، هەڵبجە ) و شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەرۆکایەتی ئارەشی زرێ تەنی لهۆنی، پارێزگاری کوردستان و پارێزگارانی ( کرمانشا، ئازربایجانی ڕۆژئاوا ).

لە کۆبوونەوەکەدا، کە کونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی هەرێم - ئێران و سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکان و نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی بوون، ڕێککەوتنی نێوان هەر حەوت پارێزگا، بۆ بەرە و پێشبردنی زیاتری جوڵەى بازرگانى لە دەروازەیی سنوورییەکانى نێوان هەردوولا و چارەسەرکردنی هەر کەم و کوڕی و کێشە و گرفتێک هەبێت واژووکرا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، هەردوولا کۆبوونەوەکەیان بە گرنگ وەسف کردوو و تەئکیدیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە گشتییەکان و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە.

لەوبارەیەشەوە ئومێد خۆشناو، سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان، ئاماژەى بەوەدا گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەیان لە بارەی بەرەوپێشوەبردنی پەیوەندییەکان دەرەنجامى باشى بەخۆیەوە بینیوە، خواستی حکوومەتی هەرێم و ستراتیژیەتی حکوومەتی هەرێمیشی بۆ بەروەپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەسەر هەموو ئاستەکان خستە ڕوو.

پاشان، ئارەشی زرێ تەنی لهۆنی، سەرۆکی شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران، ستایش و سوپاسى پارێزگارانی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەموو ئەو هاوکاری و ئاسانکاریانەی لە هەموو بوارەکانەوە پێشکەشیانکردووە، ئومێدیشی خواست کۆبوونەوەی سنە ببێتە دەستپێک وسەرەتاییەکی باش بۆ لەیەکتر نزیکبوونەوەی زیاتری شارە هاوسنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.