دەسەڵاتی دادوەری ئێران جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەو کەسەی راگەیاند کە ساڵی 2023 بە چەک هەڵیکوتابوویە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران و بەهۆیەوە کارمەندێکی باڵیۆزخانەکە گیانی لەدەستدا.
رۆژی چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند؛ "ئەو کەسەی 27ـی کانوونی یەکەمی 2023 بە چەک هەڵیکوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران و کارمەندێکی کوشت و دوو کارمەندی دیکەشی بریندارکرد، بەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە درا".
دوای هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان، پەیوەندییەکانی تاران – باکۆ گرژی تێکەوت و کۆماریی ئازەربایجان بە درەنگانی شەو کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە تارانەوە گواستەوە بۆ کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە شاری تەورێزی ئێران.
هەفتەیەک دوای رووداوەکە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، هێرشبەرەکە کەسێک بووە بە ناوی یاسین حوسێنزادە و هۆکاری هێرشەکەشی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی گەڕاندەوە.
ئەوە لەکاتێکدابوو کە کۆماری ئازەربایجان هێرشەکەی بە "تیرۆریستی" و "پیلان بۆ داڕێژراو" وەسف کرد و داوای ناساندنی کەسەکانی پشت هێرشەکە و بە سزا گەیاندنیانی لە تاران کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.