یاریدهدهری سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری دەڵێت؛ گرێبەستەکانی حکوومەت لەگەڵ وێسترن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن ئینێرجی بەپێی یاسای نەوت و گازی ژمارە 22ـی ساڵی 2007 کراون و نوێنەری ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گازیش لەکاتی واژۆکردنەکەیدا ئامادەبووە.
رێباز حەملان دەشڵێت؛ "عێراق تا ئێستا نەیتوانیوە یاسای نەوت و گازی یەکگرتوو دەربکات تا باسی نایاسایی بکات، جارێ یاساکە دەرکەن دواتر باس لە برگەی نایاسایی بکەن".
یاریدهدهری سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری رۆژی چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە؛ "واژۆکردنی دوو گرێبەست بە بری زیاتر لە 100 ملیار دۆلار لە نێوان هەرێم و کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لەو گرێبەستانە کرد، واتە پشتیوانی ترەمپ و حکوومەتی ئەمریکا".
لەبارەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمەریکا، رێباز حەملان نووسیویەتی؛ "لە رۆژانی داهاتوو لە ئاستی زۆر باڵای حکوومەتی ئەمریکا وتووێژ لەسەر پرسی پرۆسەی ئاشتی، وزە، دیپلۆماسییەت، وەبەرهێنان، بازرگانی، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، پرسە سیاسی و ئەمنییەکان دەکرێت لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.