Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:23

ئیسرائیل رێگە بە ئیمارات دەدات هاوکاریی بەپەلە بگەیەنێتە دانیشتووانی غەزە

کوردستان TV
100%

ئیسرائیل رێگەی بە ئیماراتدا هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەنێتە غەزە و سەرۆکوەزیرانی ئیماراتیش پشتگیری ئیسرائیل دەکات و داوا لە حەماس دەکات بارمتەکان بەربدات بۆ وەستاندنی شەڕ.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025 ئاژانسەکانی هەواڵی ئیمارات بڵاویانکردووەتەوە، لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان شێخ عەبدوڵا بن زاید، جێگری سەرۆکوەزیران و وه زیری ده ره وه ی ئیمارات و جەدعون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، هەردوولا رێککەوتن لەسەر گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە دانیشتووانی کەرتی غەزە.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی ئیمارات، هاوکارییەکان بریتی دەبن لە خۆراک بۆ نزیکەی 15 هەزار هاووڵاتی مەدەنی و ئارد و و شیر و پێداویستی منداڵان.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا شێخ عەبدوڵا بن زاید جەختی کردووەتەوە ''پێویستە هاوکارییە مرۆییەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و خێرا و بەبێ هیچ بەربەستێک بگاتە دەستی هاووڵاتییانی کەرتی غەزە''.

بەگوێرەی میدیای فەرمی ئیمارات؛ لەو پەیوەندییەدا هەردوو لا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی حەماس چەک دابنێت و بارمتەکان بەربدات بۆ ئەوەی ئاشتی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.