Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:23

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لەگەڵ کۆنگرێسمان بڕایان ماست سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کۆنگرێسمان ماست سوپاس و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەربڕی. هەروەها هەموو پشتیوانییەکی بۆ هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دووپات کردەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزە، لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگیی و سوودەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە کرا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagos ئەنجامی دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.