Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 17:29

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ئاماژە بە گرنگیی و پێویستیی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.