Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 15:17

پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری کوردستان کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە پەراوێزی سێیەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگارانی پارێزگاکانی هاوسنووری هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ ئارەشی زرێ تەنی لهۆنی پارێزگاری کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر بەرەوپێشبردن و باشترکردن و بەهێزکردنى جوولەى بازرگانی و پیشەسازی لە سەرجەم سێکتەرەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە.

لای خۆیەوە پارێزگاری هەولێر وێڕای سوپاسی پارێزگاری کوردستان بۆ پێشوازییەکەی، هەموو ئامادەییەکی خۆی بۆ بەرەپێشبردنی پەیوەندییەکان و باشترکردن جوولەی بازرگانی و پیشەسازیی لەنێوان پارێزگای کوردستان و پارێزگای هەولێر لە سەرجەم سێکتەرەکان نیشان دا.

گوتیشی: دیداری ئەمڕۆمان لەگەڵ ئێوەدا یەکەمین دیدارە، بەڵام خواستی ئێمە ئەوەیە دوای ئەو دیدارانە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی نێوانمان پەرەی زیاتری پێ بدرێت و پەیوەندییەکانمان لە هەموو ئاست و سێکتەرەکان بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

لە کۆتاییشدا، بەفەرمی بانگهێشتی پارێزگاری کوردستانی کرد بۆ سەردانیکردنی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەردا پارێزگاری کوردستان بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتنامەکەی پارێزگاری هەولێری قبووڵ کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.