Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 10:19

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان جۆ ویڵسن کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان جۆ ویڵسن کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پێویستیی پەرەپێدان و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی ئەمەریکا و بە تایبەتی کۆنگرێسمان ویڵسنی کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامییان لە هەرێمی کوردستان.

کۆنگرێسمان جۆ ویڵسن پشتگیریی خۆی بۆ کوردستانێکی بەهێز دووپات کردەوە و پیرۆزبایی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکانی بواری وزە کە دوێنێ دووشەممە لە واشنتن کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.