Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 00:27

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا: حكوومەتی سووریا تەنیا چەند هەفتەیەك لە رووخان و شەڕی ناوخۆ دوورە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هۆشداری توند دەداتە حكوومەتی راگوزەری سووریا و ئاماژە بەوە دەكات كە تەنیا چەند هەفتەیەك لە رووخان و شەڕی ناوخۆ دوورن.

ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانەی پێشكەشكردنی گوتارێك لە كۆنگرێسی ئەمەریكا گوتی: هەڵسەنگاندنی ئێمە ئەوەیە كە حكوومەتی راگوزەری سووریا نەك چەند مانگ، بەڵكو چەند هەفتەیەكی كەم لە رووخان و شەڕی ناوخۆ دووربێت.

گوتیشی: دەسەڵاتی ئێستای سووریا دەبێت سەركەوتوو بێت، بە پێچەوانەوە شەڕێكی ناوخۆی گەورە لە سووریا چاوەڕێ دەكرێت.

هەروەها گوتی: هەواڵە ناخۆشەكە ئەوەیە كە زۆربەی كەسایەتییەكانی حكوومەتی ئێستای سووریا لە پشكنینەكانی پێشینەیان دەرنەچوون.

ماركۆ رۆبیۆ ئاماژەی بەوەش دا كە ئەگەر ئەمەریكا هاوكاری سوورییەكان بكات سەركەوتوو دەبن، بەڵام ئەگەر هاوكاریان نەبێت بەدڵنیاییەوە سەركەوتوو نابن.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا جەختیشی كردەوە كە تەنیا هەڵگرتنی سزاكان لەسەر سووریا بەس نین، بەڵكو دەبێت لە ئاستێكی بەرزتر یارمەتی بدرێن.

گوتیشی كە ئێستا باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە دیمەشق نییە، بەڵام لە رێگەی بەرپرسانی ئەمەریكا كە لە توركیا نیشتەجێن، دەتوانین جۆری ئەو هاوكارییانە دیاری بكەین كە پێویستە پێشكەشی سووریا بكرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.