بەگوێرەی پێشبینییەكان رۆژی هەینی رێكەوتی 6/6/2025 یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت، پێشبینی كراوە هەرچوار رۆژەكەی جەژن كەشوهەوا فێنك بێت و پلەكانی گەرما لە خوار 40 پلەی سیلیزییەوە بێت.
عەلی جابر زیادی كە شارەزایەكی كەشناسی عێراقییە دەڵێت: لە رۆژانی داهاتوو بارستە هەوایەكی فێنك روو لە عێراق دەكات و شەپۆڵەكە هەتا رۆژانی جەژنی قوربانیش بەردەوامی دەبێت.
هەروەها دەڵێت: بەهۆی ئەم بارستە هەوایە، كەشوهەوای تەواوی عێراق فێنك و سروشتی دەبێت و پلەكانی گەرما لە خوار 40 پلەی سیلیزییەوە دەبێت.
دەشڵێت: كەشوهەوای جەژن دوور لە گەرمای هاوین دەبێت، هەروەها فێنك و هیچ تینێكی گەرمای تێدا نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.