Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 05:38

بەهۆی رووداوی گیانلەدەستدانی ئافرەتەكەی زاخۆ چەند كەسێك دەستگیركراون

کوردستان TV
100%

بەهۆی رووداوی گیانلەدەستدانی ئافرەتێك لە زاخۆ لە ئەنجامی بەهەڵە پێدانی جۆری خوێنی لە كاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا، بە فەرمانی دادگا چەند كەسێك داواكراون و دەستگیركراون.

ئافرەتێك بە ناوی شیلان ئیسماعیل لە رۆژی 1ی ئەم مانگە بەهۆی دووگیانییەوە بارودۆخی تەندروستی تێكدەچێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی زاخۆ، پزیشكەكان بڕیار دەدەن بەپەلە نەشتەرگەری بۆ بكەن، بەڵام لە كاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییدا پزیشكەكان بەهەڵە لە بڕی خوێنی جۆری B+ جۆری خوێنی A+ تێدەكەن و بەو هۆیەوە بێ هۆش دەبێت.

دوای مانەوەی بۆ ماوەی 17 رۆژ بەبێهۆشی، رۆژی شەممەی رابردوو بارودۆخی شیلان ئیسماعیل تێكدەچێت و بەهۆیەوە گیانلەدەست دەدات.

داواکاری گشتیی زاخۆ رایگەیاند كە لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر رووداوەكە دەستپێكردووە و ئەو پزیشكەی نەشتەرگەرییەكەی بۆ شیلان كردووە لەگەڵ دوو هاوكاری دیكەی دەستبەسەركراون.

بەهەمانشێوە دادگای زاخۆ داوای سێ كەسی دیكەشی كردووە كە پەیوەندییان بە رووداوەكە هەبووە، بەڵام دوو كەسی دیكەی بە كەفالەت ئازادكراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.