Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 00:52

 شاندێكی فه‌رمی پارێزگاره‌كانی كوردستان سه‌ردانی شاری سنه‌ ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

سبەى سێشەممە شاندێکى فەرمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان سه‌ردانی شاری سنه‌ دەكات، ئامانج لە سەردانەكە پتەوكردنی پەیوەندییەكانە لەبوارەكانی بازرگانی و كولتووری و ئابووری.

شاندەكە بە سەرۆکایەتى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێرە، لەگەڵ شاندی یاوەری کە پێکهاتوون لە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى، د.عەلى تەتەر پارێزگارى دهۆک، نوخشە ناسح پارێزگارى هەڵەبجە و بەرپرسى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و ئێران و سەرۆکى ژوورە بازرگانییەکانى هەر چوار پارێزگاى هەرێم و بەرپرسى کۆمەڵگاى سنوورى نێودەوڵەتیى حاجى ئۆمەران.

سه‌ردانه‌كه‌ بە مەبەستى بەهێزکردنى جوولە و ڕه‌وشی بازرگانی و بره‌ودان به‌ بواری كولتوورى و په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و هەرێمى کوردستانه‌.

سه‌ردانی پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان لە چوارچیوەى سێەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکانه‌ کە بڕیارە له‌ رۆژانی 20 و 21ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شارى سنه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

بڕیاره‌ له‌م سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌دا، پارێزگاری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ لەگەڵ پارێزگارانى ئازربایجانى ڕۆژئاوا "ئورمییە"، سنە و کرمانشا ئه‌نجام بده‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.