Erbil 31°C یەکشەممە 15 حوزەیران 18:14

بەربژێرە میانڕۆکەی رۆمانیا بەسەر رکابەرە توندڕەوەکەیدا سەرکەوت

کوردستان TV
100%

نیکۆسۆر دەن، بەربژێری لایەنگری یەکێتی ئەورووپا لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری رۆمانیا، توانی بەرامبەر رکابەرە توندڕەوەکەیدا سەربکەوێت.

 

رۆژی دووشەممە 19ـی ئایاری 2025، کۆسیۆنی هەڵبژاردنەکانی رۆمانیا ئەنجامی 99٪ـی دەنگەکانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری رۆمانیای بڵاوکردەوە و بەپێی ئەنجامەکە نیکۆسۆر دەن، توانی 53.9٪ـی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

 

ئەو سەرکەوتنە وەرچەرخانێکی گەورەیە لە مێژووی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە و زۆربەی میدیا و ناوەندە سیاسییەکان بە هەڵبژاردنی جیۆپۆلەتیک بۆ ئەو وڵاتە دەزانن کە لە شەڕی سارد دا سەر بە بەرەی رۆژهەڵات بوو و دەڵێن هەڵبژاردنەکە یەکلایی کردەوە و خەڵکەکەی لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا، بەرەی رۆژئاوای هەڵبژارد.

 

لەو رکابەرییەدا نیکۆسۆر دەن، سەرۆکی شارەوانی بوخارست، رکابەرێتیی جۆرج سیمۆنی بەربژێری حزبی توندئاژۆی "هاوپەیمانیی بۆ رۆمانییەکان"ـی دەکرد. لە ئەنجامدا توانی 53.9٪ـی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و رکابەرەکەی بە 46.1٪ـی دەنگەکان بۆ جاری دووەم شکستی هێنا.

 

پێشتر لە رۆژی 4ـی ئایار هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە رۆمانیا بەڕێوەچوو و نیکۆسۆر دەن توانی دوو ئەوەندەی جۆرج سیمۆن دەنگ بهێنێت، بەڵام ئەنجامی دەنگدانەکە پەسند نەکرا و جارێکی دیکە هەڵبژاردن لە 18ـی ئایار بەڕێوەچوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.