Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 00:52

ئەمڕۆ پلەی گەرما لە ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە سەرووی 44 پلە

کوردستان TV
100%

بەهۆی هاتنی ئەم شەپۆڵە گەرمایەی ماوەی چەند رۆژێكە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراقی گرتۆتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان پلەی گەرما گەیشتۆتە سەرووی 44 پلەی سیلیزی.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت: ئەمڕۆ شارۆچكەی خانەقین گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان بووە كە پلەکانی گەرما تێیاندا (44°) پلەی سیلیزی تێپەڕ کردووە.

هەروەها دەڵێت: لە شارەدێی مەیدان پلەکانی گەرما (43°) پلەی سیلیزی تۆمارکراوە و ئەم ناوچەیەش دووەم ناوچەی گەرمی كوردستانە لە ڕووی گەرمییەوە.

سەبارەت بە فێنكترین ناوچەی هەرێمی كوردستانیش، شارەزاكەی كەشناسی گوتی: فێکترین ناوچە شارەدێی حاجی ئۆمەران بووە كە ئەمڕۆ یەكشەممە پلەکانی گەرما تێیاندا (25°) سیلیزی بووە .

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو كە بەهۆی هاتنی شەپۆڵێكی گەرمای خەمسینی لە ناوچەکانی باکوری ئەفریقاوە، پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە و لە هەندێك ناوچەش خۆڵبارین دروست دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.