Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 00:52

سەرۆک بارزانی لەگەڵ یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئایاری 2025 لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.

سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای پیرۆزبایی بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتن ڕایگەیاند، ئەم کۆنگرەیە زۆر جیاواز بوو لەسەرەتای دەستپێکردنی کارەکانی زۆر بەباشی بەڕێوەچووە و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی کۆنگرە دەکەم.

سەرۆک بارزانی لە درێژەی وتەکەیدا هەموو پاڵپشتی و پشتگیرییەکی خۆی بۆ یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دووپات کردەوە و لەسەر گرنگیدان بەهەستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری و پاراستنی بەها باڵاکانی کوردایەتی و ڕێزگرتن لە ئافرەتان و هێنانە پێشەوەیان بۆ ناو کایەی ڕێکخراوەیی و گرنگیدان بە توێژی قوتابیان و لاوان ئامۆژگاریی پێویستی خستەڕوو.

هەروەها ئاماژەشی بە چەندین وێستگەی مێژوویی خەبات و قوربانیدانی قوتابیان و لاوان لەناو ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەتا ئەمڕۆ دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.