ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.5.18، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر،سەبارەت بە پلان و ئامادەکارییەکانى بهڕێوهچوونى تاقیکردنەوەکانى وزاریی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەمووبەشەکانییەوە ( زانستى، وێژەیی، پیشەیی ) بۆ ئەمساڵى خوێندنى( 2024 - 2025 )ی قوتابخانە حکوومى و ناحکومیەکان، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و لیژنەی ئەمنی پارێزگا ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، هەوڵ و کارەکانى ساڵانى ڕابردووى لیژنەى هاوبەشى پەروەردە و لیژنەى ئەمنى پارێزگاى لە کاتى بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکان بەرز نرخاند و بەدواداچوونی بۆ ئەو هەنگاو و کارانە کرد کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان بە هەماهەنگى هەردوولا بۆ تاقیکردنەوەکانى وزاریی قوتابیانى پۆلى 12ـى ئامادەیی گیراوەتەبەر.
پاشان لە ڕهوشى هۆڵهكانى تاقیکردنەوەکانی كۆڵییهوه کە لە ( 8 ) بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى سنوورى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر( 37 هەزار و 730 ) قوتابی لە ( 658 ) هۆڵ، تاقیکردنەوە لە 2025.6.1 تاکو 2025.6.27 ئەنجامدەدەن.
لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، تەئکیدى لە دابینکردنى سەرجەم پێداویستییەکانی تاقیکردنەوەکان کردەوە بۆ قوتابییان، بە تایبەتى دابینکردنى کارەبا و ئامێرەکانى فێنککەرەوە بۆ هۆڵەکانى تاقیکردنەوە و هیواى خواست هەموو قوتابییان سەرکەوتووبن و سوپاسی مامۆستایانیشى کرد کە هاوکارن لە سەرخستنى پرۆسەکەو راشیگهیاند: دەبێت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، بە باشترین و سەرکەوتووترین شێوە پڕۆسەى تاقیکردنەوەکانى قوتابیان بەڕێوە بچێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.