ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ئایاری 2025 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی گه‌ره‌كی ئازادی شاری هه‌ولێریان ده‌ستگیركردووه .
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر هاتووه : لە ڕوداوێکی تەقەکردندا لە گەڕەکی ئازادی شاری هەولێر، لەسەر کێشەیەکی کۆمەلایەتی شەڕ لە نێوان دوو دراوسێ دروست ده‌بێت کە به‌داخه‌وه ده‌بێته هۆی کوژرانی هاوڵاتیەک و بریندار بونی هاوڵاتیەکی تر، دواتر بکوژەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: دوای وەر گرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە کاتی بەرەبەیانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه تۆمەتبار (ک ، ع ، ح)ی دەستگیرکردووه ،
ئیستاش په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.