نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی دوێنێ بە مەبەستی بەشداریکردن لە "کۆڕبەندی دیالۆگی تاران" گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆڕبەندەکەدا بە زمانی فارسی لە پانێڵێک بەشداریی بکات.
رۆژی یەکشەممە 18ـی ئایاری 2025 کاتژمێر 10:00 بە کاتی هەولێر کۆڕبەندی دیالۆگی تاران بە گوتاری سەرۆککۆماری ئێران دەستی بە کارەکانی کرد.
ئالان ئەحمەد، پەیامنێری کوردستان تیڤی کە بۆ رووماڵی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم چووەتە تاران گوتی؛ "بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندەکەدا پانێڵێک بە زمانی فارسی پێشکێش بکات".
نێچیرڤان بارزانی لە پانێڵەکەدا تیشک دەخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی ناوچەکە و جهخت له هاوبەشی لەسەر بنەمای ڕێزلهيهكگرتن و بەرژەوەندیيە هاوبەشەکان دهكاتهوه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆڕبەندی دیالۆگی تاران بەشدارە و لە پەڕاوێزی کۆڕبەندەکەدا کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی بەشداربوو لە کۆڕبەندەکە ئەنجام دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.