Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

رووسیا بە درۆن هێرشی کردە سەر ئۆکراینا و ترەمپ دەڵێت سبەی پەیوەندی بە پوتینەوە دەکەم

کوردستان TV
100%

هێزەکانی ئۆکراینا دەڵێن هێرشی چریان کراوەتە سەر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن رووسیاوە و ترەمپ دەڵێت سبەی دووشەممە پەیوەندی بە پوتینەوە دەکات بۆ ڕاگرتنی ئەو ''گۆماوە خوێنە''.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: سبەی دووسەممە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا  و ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی سەرۆکی ئۆکراینا پەیوەندی دەکەم بۆ ڕاگرتنی ئەو گۆماوە خوێنەی دروستیان کردووە.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد: "پەیوەندییەکە تەنها لەسەر وەستانی ئەو جەنگە دەبێت کە هەفتانە 5 هەزار سەرباز لەلایەن هەردوو وڵات دەکرێتە قوربانی، ئۆکراینا بۆتە مەیدانی جەنگ و گۆمی خوێن، لەسەریان پێویستە ئەو جەنگە ڕابگرن".

هەروەها دەڵیت، لە دوای پەیوەندی کردنم بە پوتین، پەیوەندی بە زیلینسکی و ئەندامانی ناتۆ دەکەم بەو هیوایەی رۆژێکی بە بەرهەم بێت و بتوانین ئەو جەنگە توندوتیژە رابگرین و ئاگربەستی هەمیشەیی بکەین، ئاماژەی بەوەشدا ئەم جەنگە لە سەرەتاوە نەدەبوو رووبدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.