Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

مەسرور بارزانی لە واشنتنە و ئەمڕۆ دیدار و کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی رۆژی شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی حکوومەتی ئەمەریکا گەیشتە واشنتن و بڕیارە ئەمڕۆ کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.

 

بەگوێرەی بەرنامەی کاری سەردانەکەی، ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی ئایار، بڕیارە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بە یاوەری شاندێکی باڵا چووتە ئەمەریکا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئەمریکا و کۆنگرێس ئەنجام بدات.

 

گفتوگۆکانی مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا چەند تەوەرێک لەخۆ دەگرێت و سەرەکیتینیان بریتی دەبن لە "پتەوکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی و هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە".

 

لەو سەردانەیدا بۆ ئەمەریکا، بڕیارە مەسرور بارزانی لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ئەمەریکی گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی بکات.

 

سەرۆکی حکومەت، هەروەها بەشداریی لە گفتوگۆیەکی تایبەتی کۆڕبەندی وزە لە واشنتن دەکات بە ناونیشانی "داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان" و تیایدا روانین و دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە دەخاتە ڕوو و و تیشک دەخاتە سەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لەم کەرتەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.