وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی سعوودییه به‌فه‌رمی بڕیاریدا نابێت له ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ هیچ منداڵێكی خوار ته‌مه‌نی 12ساڵی پڕۆسه‌ی حه‌ج ئه‌نجام بدات .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئایاری 2025 میدیاكانی نزیك له حكوومه‌تی سعوودییه بڵاوییانكرده‌وه: وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی سعوودییه به‌فه‌رمی بڕیاری داوه نابێت منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 12 ساڵی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن .
حكوومه‌تی سعوودییه هۆكاره‌ی ئه‌م بریاره‌ی بۆ پاراستن و سه‌لامه‌تی منداڵان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، چونكه منداڵ به‌هۆی لاوازی به‌رگریی جه‌سته‌ی به‌رگه‌ی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما و جه‌نجاڵی حاجییان ناگرێت و ئه‌گه‌ری زۆره باری ته‌ندروستیی منداڵ بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
جێی باسه، ساڵانه له‌م كاته‌دا ملیۆنان هاوڵاتیی موسوڵمان له وڵاتانی ئیسلامی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان روو له وڵاتی سعوودییه ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج كه روكنێكه له روكنه‌كانی ئیسلام.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.