ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئایار، ئیسرائیل و حەماس لە قەتەر بەشێوەییەکی ناڕاستەوخۆ و بەبێ داواكردنی مەرجی پێشوەختە، گەڕێکی نوێی دانوستانەکانیان لەباری کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەست پێ‌کرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی (رۆیتەرز) لە زاری بەرپرسێكی باڵای حەماس بڵاویكردووه‌ته‌وه: به نێوه‌ندگیریی قه‌ته‌ر و به‌هۆی زۆری فشاره‌كان گەڕێکی نوێی دانوستانەکان لەبارەی ئاگربەستی غەززە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس به‌ڕێوه‌چووه.
ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: دانوستانه‌كان دوور له چاوی میدیاكان ئه‌نجامدراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌بێت و هه‌ردوولا له گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كاندا له‌گه‌ڵ یه‌كتر بگه‌نه ئه‌نجامی كۆتایی، هه‌ر بۆیه به‌بێ مه‌رجی پیشوه‌خته هه‌ردوولا كۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی حەماس كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه: هەموو زه‌مینه‌سازی و ده‌ستپیشخه‌رییه‌كیان بۆ راگرتنی شەڕی غەززە پێشکەشی وڵاتانی نێوەندگیر كردووه، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەرەوپێشچوونی باش بەخۆیەوە ببینێت و ئه‌م گه‌ڕه گه‌ڕی كۆتایی بێت بۆ وه‌ستانی یه‌كجاره‌كی جه‌نگ.
جێی باسه ، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی جیهان و ئه‌وروپا فشاره‌كانیان چڕتر كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئیسرائیل تا به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خته بچێته ناو دانوستانه‌كان و كۆتایی به جه‌نگ و بۆردوومانی سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی غه‌ززه بێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش له لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له به‌غدا، سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی پێ‌داگر بوون له‌سه‌ر هه‌رچی زووه له وه‌ستانی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.