Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 21:48

ئه‌سعه‌د شه‌یبانی : سوریا بۆ هه‌موو سورییه‌كانه‌ و جێگه‌ی په‌راوێزخستن و دوورخستنه‌وه‌ نییه‌

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایاری 2025 ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی حكوومه‌تی كاتیی سوریا دووپاتیكردەوە كە سوریا بۆ هەموو سورییەكانە و جێگەی پەراوێزخستن بۆ هیچ پێكهاته‌یه‌ك لەئارادا نییە.

شەیبانی لە میانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كارەكانی خولی 34ی ئەنجوومەنی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی رایگه‌یاند: گەلی سوریا پابەندە بە ناسنامەی عەرەبی خۆیەوە و ماڵی عەرەبی پەناگەیە بۆ هه‌مووان.

ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی كاتی سوریا راشیگه‌یاند: ئێمە سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان بۆ عێراق دەردەبڕین بۆ میواندارییەكەی، ئەوەی ئێمە یەكدەخات شوناسێكی هاوبەش و یەك چارەنووسە و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین.

 شه‌یبانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو : كۆبوونەوەمان لە بەغدا دەرفەتێكی مێژووییە بۆ نوێكردنەوەی یەكێتی و هه‌ماهه‌نگی عه‌ره‌بی، هەروەها سوریا لەسەر بنەمای قووڵایی عەرەبی كار ده‌كات و بڕوای به‌ گۆڕینه‌وه‌ی بۆچوونه‌ جیاوازه‌كان هه‌یه‌ له‌پێناو نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌كتر.

 
ووتیشی: ئێمە بە شێوەیەكی ئەرێنی پەیڕەویمان لە بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ كرد بۆ هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر سوریا، پێمان وایە هیچ ئاشتەوایییەك بەبێ دادپەروەری نایه‌ته‌ دی و ئێمە لەسەر پابەندبوونمان بە یەكگرتوویی سوریا دەمێنینەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.