گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵیت، نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتی فەرمی محەمەد شیاع سوودانی بۆ بەشداریکردنی لە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی چووەتە بەغدا.
رۆژی شەممە 17ـی ئایاری 2025، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەییشتە بەغدا.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە زاری دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە؛ "ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوە‌زیرانی عێراقی فیدراڵه و له چوارچێوه‌ی سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمکاری وڵاتانی عه‌رەبیدا دێت که له به‌غدا بەڕێوەدەچێت".
بەگوێرەی گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان؛ "ئه‌م بانگهێشته‌ی نێچیرڤان بارزانی، دووپاتکردنەوەی ئاماده‌ییی کارای جه‌نابیانه لە هاوکێشەکانی ناوچەکە، هه‌روه‌ها نیشانه‌ی ئامادەیی و پێگه‌ی هەرێمی کوردستانه لە کایەکانی دەوڵەتی فیدراڵ‌دا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.