سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی بەرپرسی ئەنجوومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.
رۆژی هەینی 16ـی ئایاری 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا رایگەیاند؛ " پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو بەهمەن حوسێن دەکەم و هاوبەشی خەمیانم".
دەقی پرسەنامەکەی مەرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی بەهمەن حوسێن:
پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو بەهمەن حوسێن، بەرپرسی ئەنجوومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنیایی بە بنەمەڵە و کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.