سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان بڵاودەکاتەوە و هاوسۆزی و هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەکەی دووپاتدەکاتەوە.
رۆژی هەینی 16ـی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆخۆشیدا بۆ کۆچی دوایی بەهمەن حوسێن، به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى گشتيى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان رایگەیاند؛ "بەهمەن حوسێن دڵسۆزانه و به بير و باوه‌ڕێكى پته‌و، خزمه‌تى گه‌ل و نيشتمانه‌كه‌ى كرد".
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو به‌همه‌ن حسێن، به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى گشتيى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هاوڕێيانى به‌ڕێزی و حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو به‌همه‌ن حسێن كه هه‌ر دواى ته‌واوكردنى زانكۆ له تافى لاوێتییه‌وه، له ڕۆژگارى سه‌ختى خه‌باتدا، په‌يوه‌ندیى به ڕيزه‌كانى شۆڕش و پێشمه‌رگه‌وه كرد، دڵسۆزانه و به بير و باوه‌ڕێكى پته‌و، خزمه‌تى گه‌ل و نيشتمانه‌كه‌ى كردووه. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.