Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

ترەمپ: پێشنیازی فەرمی خۆمان داوەتە ئێران و پێویستە خێرا بڕیار بدات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، پێشنیازی فەرمی ئەمەریکامان بۆ رێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە گەیاندووەتە ئێران و پێویستە ئەوانیش بە زووترین کات بڕیاری خۆیانی لەسەر بدەن، "ئەگینا رووداوی خراپ روودەدات".

 

رۆژی هەینی 16ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ دوای گەڕانەوەی لە سەردانە سێ رۆژییەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە میدیاکارانی راگەیاند؛ "وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشنیازێکی خستووەتە بەردەسم ئێران بۆ رێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە".

 

دۆناڵد ترامپ رایگەیاند؛ "ئێستا ئەوان پێشنیازەکەی ئێمەیان بەدەست گەیشتووە و دەبێت بە زووترین کات بڕیاری لێ بدەن، ئەگینا رووداوی خراپ روودەدات".

 

شەوی رابردوو میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە پێشنیازی ئەمەریکا بۆ رێککەوتن لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گەیشتووەتە دەستی بەرپرسانی تاران و ئێستا خەریکن تاوتوێی پێشنیازەکە دەکەن.

 

بەڵام ئەمڕۆ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئێمە لە دانوستانەکانماندا بیروبۆچوونی خۆمان بە شێوەی نووسراوە داوەتە ئەوان، ئەوانیش گوتوویانە کە بۆ ئێمەی دەنێرنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئێمە هیچ نووسراوێکی فەرمیمان بە دەست نەگەیشتووە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.