ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی شەپۆڵی خۆڵبارینەوە لە سنووری پارێزگای كەركووك 48 كەس تووشی تەنگەنەفەسی بوونە و رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.
فەرمانگەی تەندروستی كەركووك بڵاوی كردەوە: بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكانی كەركووك پێشوازییان لە 48 كەس كردووە كە بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوونە، حاڵەتەكانی زیاتر كەسانی بەساڵاچوو و ئەوانە بوونە كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە.
بڵاویشی كردۆتەوە كە خۆشبەختانە هیچ كەسێك بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گیانی لەدەستنەداوە. جەختیشی كردۆتەوە كە چارەسەری پێویست بۆ هەموو ئەو كەسانە كراوە كە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.
لە دوێنێ دووشەممەوە شەپۆڵێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراقی گرتۆتەوە و چاوەڕوان دەكرێت تا سبەی چوارشەممەش بەردەوام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.