Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

وەزارەتی دارایی: مامەڵەی دوو هەزار خانەنشین تەواو بووە مووچەی 5 مانگ وەردەگرن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە بۆ مانگی ئایار مامەڵەی زیاتر لە دوو هەزار خانەنشین تەواو بووە و ناوەکانیان داخلی لیستی مووچە دەکرێت و مووچەی 5 مانگیان بۆ خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرپەرشتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنەنشین لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەک لەسەر ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی فەرمانی كرد هەوڵەكان چڕتر بكرێنەوە بۆ زوو تەواوکردنی دۆسییەی خانەنشیان.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە كە لە سەرەتای مانگی شوبات تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار و 200 مامەڵەی خانەنشیان تەواو کراوە، هەروەها بۆ مانگی ئایاریش زیاتر لە دوو هەزار خانەنشینی تر ناوەکانیان داخڵی لیستی مووچە دەکرێت و مووچەی پێنج مانگیان بۆ خەرج دەکرێتەوە.

داواش لە وەزارەت و فەرمانگەکان كرا بەزوویی دۆسییەی ئەو فەرمانبەرانە بنێرن کە بڕیاری خانەنشینبوونیان بۆ دەرچووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.