ئەمشەو سێشەممە لە سەنتەری شارەدێی كەلەكچی سەر بە شارۆچكەی شێخان، رووداوێكی تەقەكردن رووی دا و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی كوژان كە پیاوێك و دوو ئافرەتن، دواتریش تەقەكەرە كۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا.
پەیامنێری (تۆڕی میدیایی كوردستان) لەبارەی رووداوەكە پێی راگەیاندین: ئەمشەو كاتژمێر 8 لە سەنتەری شارەدێی كەلەكچی هاووڵاتییەك بەناوی (ئیبراهیم ئیسماعیل گۆران) بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە تەقەی لە چەند ئەندامێكی ماڵباتەكەی كردووە.
لە ئەنجامی تەقەكان، تەقەكەرەكە برایەكی خۆی كە تەمەنی 25 ساڵانە و دوو براژنی كوشتووە.
دوای رووداوەكەش تەقەكەرەكە بۆ شوێنێكی نادیار رای كردووە و خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان نەكردووە.
دوای رووداوەكە، تەقەكەرەكە كۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا.
شێخان/ ئیسكان رەمەزان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.