دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند كە بڕیاریداوە سزاكانی سەر سووریا هەڵبگرێت و هەروەها پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاسایی بكاتەوە.
ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: دوای گفتوگۆم لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودییە، بڕیارمداوە سزاكانی سەر سووریا هەڵبگرم.
گوتیشی: ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە توركیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا كۆ دەبێتەوە.
سەرۆكی ئەمەریكا هەروەها گوتیشی: ئێستا كاتی ئەوە هاتووە هەلێكی دیكە بۆ گەشانەوە بە سووریا بدەین و پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاسایی بكەینەوە.
دوای بڕیارەكەی ترەمپ، ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازی لە بڕیارەكە كرد و رایگەیاند كە هەڵگرتنی سزاكان خاڵێكی وەرچەرخان دەبێت بۆ گەلی سووریا كە ماوەی چەندین ساڵە دەناڵێنێت.
جەختیشی كردەوە كە حكوومەتی نوێی سووریا ئامادەیە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمەریكا لەسەر بنەمای رێز و متمانە و بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولا ئاسایی بكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.